سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات و دەڵێت: "هاوبەشی خەمتانم".

هەینی 19ـی تەمووزی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

هاوکات ڕاشیەگەیاند:"خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەی ببەخشێت."

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان