ئەمیر ستێرنهێل: مایکرۆسۆفت بە کێشەیەک شکست ناهێنێت

K24 – هەولێر:
بەرپرسی سەرەکی ستراتیجی کۆمپانیای سێرتاینتی، دەڵێت: ئەوەی ڕوویدا هێرشی ئەلیکترۆنی نەبوو، هەروەها مایکرۆسۆفت بە کێشەیەک شکست ناهێنێت.
ئەمیر ستێرنهێل، بەرپرسی سەرەکی ستراتیجی کۆمپانیای سێرتاینتی، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا، گوتی: ئەوەی کە ڕوویدا هێرشی ئەلیکترۆنی نەبوو، بەڵکو کێشەیەکی تەکنیکی بوو لە مایکرۆسۆفت و کڕاودسترایک.
بەرپرسی سەرەکی ستراتیجی کۆمپانیای سێرتاینتی، ئاماژەی بەوە دا، کێشە تەکنیکییەکە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەبوو بە تایبەتی فڕۆکەخانەکان، بانکەکان، کۆمپانیاکان و مێدیاکان. کراودسترایک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک خۆی نوێ دەکاتەوە هەر ئەمەش هۆکاری کێشەکە بوو.
ناوبراو باسی لەوە کرد: مایكرۆسۆفت لهڕووی پشكهكانیهوه كێشهی بۆ دروست بووه، بەڵام بە کێشەیەک شکست ناهێنێت. جەختی لەوەش کردەوە، هێڵهكانی ئینتهرنێت وهك پێویست پارێزراو نین.
ڕۆژی ههینی 19ـی تهممووزی 2024، زۆربهی پرۆسه و چالاكییهكان له فرۆكهخانه و دهزگهكانی ڕاگهیاندن و بانكی چهندان وڵات له ئهورووپا و ئهمهریكا و وڵاتانی دیكهی جیهان، كهوتنه ژێر كاریگهرییهكانی هێرشی ئهلیكترۆنی و لهكار كهوتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئەپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگهیاندووه، خەریکی چارەکردنی ئەو کێشەیهن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
بهپێی گوتهی شارهزایانی ئهلیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییهوه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتاکان نین.