ئیسرائیل هێرشی کردە سەر حووسییەکان
K24 – هەولێر:
ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆسی بڵاوی کردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر تەلئەڤیڤ، چەند ئامانجێکی حووسییەکانیان لە بەندەری حودەیدە بۆمبباران کرد.
ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس، لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگیییەکانی ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشێکی حووسییەکان بۆ سەر تەلئەڤیڤ، چەند ئامانجێکی حووسییەکانیان لە بەندەری حودەیدە لە یەمەن بۆمبباران کرد.
مێدیا ئیسرائیلییەکان بۆمببارانکردنی حودەیدەیان بەستەوە بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حووسییەکان بۆ سەر شاری تەلئەڤیڤ. ئاماژەیان بەوەش کرد، هێرشەکە لە لایەن 12 فڕۆکەی ئێف 35 ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە مێدیاکانی حووسییەکان ڕایانگەیاند، بەندەری حودەیدە شاهێدی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بووە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌نیش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حووسییه‌كان بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 80 كه‌س بریندار بوونه، كه برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌ن له‌باره‌ی كوژراوان هیچ زانیارییه‌كی ئاماژه پێ نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كۆگاكانی نه‌وت و وێستگه‌ی كاره‌با له پارێزگای حوده‌یده به ئامانج گیراون و زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.
ڕۆژی 19ـی تەمووزی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو: بەرەبەیانی هەینی بە درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری تەلئەڤیڤ و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.
لای خۆیەوە پۆلیسی ئیسرائیل گوتبووی: تەقینەوەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیان بووە و لە شوێنی تەقینەوەکەشدا تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە و سێ کەس دیکەش برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.