پرۆسەی وەرگرتنی گەنم کۆتایی هات

یەکشەممە، 21ـی تەمموزی 2024، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 20ـی تەموزی 2024، دوا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بوو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لە شەشی حوزیرانی 2024 دەستی پێ کردو بۆ ماوەی 45 ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیار بوو 700 هەزار تۆن وەربگیرێت بەم شێوەیە:
1- بڕی 282 هەزار تۆن سلێمانی.
2- بڕی 228 هەزار تۆن هەولێر
3- بڕی 189 هەزار تۆن دهۆک
لەو ماوەیەدا تونراوە بڕی 685،974،940 هەزار تۆن وەربگیرێت بەم شێوەیە.
1- بڕی 277،459،420 هەزار تەن سلێمانی.
2- بڕی 222،159،760 هەزار تەن هەولێر.
3- بڕی 186،355،760 هەزار تەن دهۆک.
هەرچی ئەو بڕەی نەتوانرا وەربگیرێت لەبەر نەبوونی ئەو مەرجانە بوو کە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی فیدرال داینابوو و بریتی بوو لە بڕی 14،025،060 هەزار تۆن.
کۆی گشتی پارەی شایستەی جووتیاران نزیکەی 590 ملیار دینارە و لەو بڕەش تائێستە 74 ملیار دینار 500 هاتوە و بەم شێوە بەسەر جووتیاران دابەش کراوە.
1- بڕی 28 ملیار دینار سلێمانی.
2- بڕی17 ملیار دینار هەولێر.
3- بڕی29 ملیار دینار 500 دهۆک.
بڕی ئەو پارەی وەک شایستەی جووتیاران ماوە بریتیە لە 515 ملیار دینار، چاوەرێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان و پاش تەواو کردنی ڕێکارە ئیداریەکان بەسەر جوتیاران دابەش بکرێت.