پارێزگاری دهۆک داوا لە ژاپۆن دەکات هاوکاریی ئاوارە و پەنابەران بکات

پارێزگاری دهۆک لەگەڵ جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق
پارێزگاری دهۆک لەگەڵ جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق

پارێزگاری دهۆک ستیاشی وڵاتی ژاپۆن و ئانسەکانی کرد لە پشتیوانی  کردنی کەرتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان، هاوکات لەڕێگەی جێگری باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق، داوای لە ژاپۆن کرد هاوکاریی زیاتری ئاوارە و پەنابەران بکات.

دووشەممە 22ـی تەممووزی 2024،  عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆک لەگەڵ ماسامۆتو كیچى جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا، تاوتوێی ڕەوشی دەڤەرەکە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد لەگەڵ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن، هاوکات پارێزگاری دهۆک ستایشی هاوکاریی و پشتیوانییەکانی حکوومەتی ژاپۆنی کرد لەڕێگەی ئاژانسەکانی مرۆیی و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پشتیوانی ئاوارە و پەنابەرانیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە، هاوکات پارێزگاری دهۆک باسی پرۆژەی هایدرۆپاوەری ناوچەی دیرەلۆکی کرد. 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ستایشی حکوومەتی ژاپۆن و ئاژانسەکانی ئەو وڵاتەی کرد بۆ پشتیوانیان لە کەرتی تەندروستی و پەروەردە و ئاوارە و پەنابەرانی خۆجێی پارێزگای دهۆکی کرد ، داواشی کرد حکوومەتی ژاپۆن هاوکارییەکانی بەردەوام بکات و پشتیوانییەکانی پارێزگاشی بۆ هەر هەماهەنگیی و هاوکارییەکی ئاژانسە مرۆییەکانی ژاپۆن دووپات کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پارێزگای دهۆک، بڕیاڕە، چێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا، سەردانی کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی سنووری پارێزگای دهۆک بکات و لە نزیکەوە لە ڕەوشیان بکۆڵێتەوە.