سه‌لامه سه‌رهید: ژێرخانی ته‌ندروستیی پارێزگای زیقار خراپه

یاریده‌ده‌ری پارێزگاری زیقار ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویستیان به كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ته‌ندروستییه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی له پارێزگاكه باشتر بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 22ـی ته‌ممووزی 2024، سه‌لامه سه‌رهید، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری زیقار تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگاكه‌یان كێشه‌ی زۆره و كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره‌ی تێدایه، به‌تایبه‌ت ته‌واونه‌كردنی ناوه‌نده ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كانی شاره‌كه، كه بووه‌ته هۆی زیادبوونی كێشه‌كان.
سه‌لامه سه‌رهید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژێرخانی ته‌ندروستیی پارێزگای زیقار خراپه و كێشه ته‌ندروستییه‌كان شاره‌كه بووه‌ته كێشه‌ی سه‌ره‌كی هاووڵاتییان.
یاریده‌ده‌ری پارێزگاری زیقار باسی له‌وه‌ش كرد، پێویستیان به كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ته‌ندروستییه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی له پارێزگاكه باشتر بێت.
یەکشەممە 7ـی تەممووزی 2024، عەید بەدری، ڕاوێژکاری پارێزگاری زیقار لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە زیقار بە کوردستان24ـی گوت، زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە ناوەندی شێرپەنجەی زیقار تۆمارکراون، دەشڵێت، تووشبوون بە شێرپەنجە دوای ساڵی 2003 زیادبووە، لەو کاتەی لە باشووری عێراق چەکی قەدەغەکراو لە جەنگدا بەکار هات، پێی وابووهیچ ناوچەیەکی تەندروست لە شارەکە بۆ ژیان کردن تەندروست نین، دەڵێت، سووتاندنەکان و تیشکدانەوەی پاشماوە سەربازییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر تەندروستیی خەڵکی شارەکە دروست کردووە.
بەدری ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ژینگەی زیقار یەک لە هۆکارەکانی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەیە، هه‌روه‌ها گوتبووی، پێویستە حکوومەتی فیدراڵی بەداوی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە بگەڕێت، گوتبووشی، نەخۆشەکانی زیقار دەچنە شارەکانی دیکە بۆ چارەسەریی وەرگرتن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر دەروونی نەخۆش دروست دەکات.
ئەو ڕاوێژکارە ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گرنگیدان بە کەرتی تەندروستیی و بواری شێرپەنجە کە هیچ جیاوازیی نییە لەگەڵ نەخۆشخانەکانی فەرەنسا، گوتی، حکوومەتی عێراقیش دەتوانێت ئەوە بکات و بۆ زیقار و پێویستیشە ئەوە بکات.