ئەو بیرە ئاوانەی بەهۆی وشکەساڵییەوە وشک بوون، بیری نوێ لە نزیکیان لێ دەدرێت
پارێزگاری هەولێر دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، لێدانی بیر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كانیان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا وشكبوونه، هه‌رچی زووه بیری نوێ له‌و شوێنانه لێبدرێت و ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.
سێشه‌ممه 23ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هەماهەنگی و قەیرانەکان لە پارێزگا، له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاوی ماڵان له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر ستایشی تیمەکانی کرد کە کێشەی ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر و دەورووبەریان چارەسەر کردووە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێ.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەو گەڕەکانەشی کە تا ئێستاش ماون و کێشەی بێ ئاویان هەیە، تاوەکو گرفتە هونەرییەکانی تێدا چارەسەر دەکرێت، لەڕێگەی تانکەرەوە ئاوی خاوێنیان بۆ دابین دەکرێت.
بابه‌تی لێدانی بیر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كانیان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا وشكبوونه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، داواكرا هه‌رچی زووه بیری نوێ له‌و شوێنانه لێبدرێت و ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.