ئه‌مریكا له نێوان هاوپه‌یمانه‌كانیدا گیری خواردووه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكدا باس له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژئاوای كوردستان و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد و تورك كردووه كه به مانشێتی ئه‌مریكا له نێوان هاوپه‌یمانه‌كانیدا گیری خواردووه باس له دوایین پێشهاته‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه و شه‌ڕو پێكدادانی نیوان لایه‌نه جیاوازه‌كان له رۆژئاوای كوردستان كردووه.
بڕیاری پێنتاگۆن بۆ پڕچه‌ك كردنی هێزی كوردانی سوریا سوودێكی زۆر له باكووری سوریا هه‌بووه كه رێكخراوی داعش له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی ئه‌م دواییه له پاشكه‌شه دایه. هێزی كوردی به پشتگیری هه‌وایی ئه‌مریكا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگ له چه‌كدارانی داعش رزگار كرد، له‌وانه شاری منبج.
پاشان توركیا به تانك و فڕۆكه‌كانی هاته ناو سنووری سوریا و هێرشیكرده سه‌ر كورد، كه دوژمنایه‌تییه‌كی درێژخایه‌ن له‌نێوانیاندا هه‌یه. به‌ڵام چی روویدا، ئه‌مریكا رێبه‌رانی كورد پشتگوێ خست و لای توركیای گرت و داوا له هاوپه‌یمانی خۆی كرد ئه‌و شوێنانه راده‌ست بكا‌ت كه به سه‌ختی به‌ده‌ستیان هێناوه.
ئیدریس نه‌عسان به‌رپرسێكی پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له كوبانێ رایگه‌یاند به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانێك شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه، چاوه‌ڕوانی زیاتر له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیمان بدات و رێگه به توركیا نه‌دات هێرش بكاته سه‌رمان.

گوتیشی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بین، سه‌رباری ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. له راستیدا ئه‌مریكا ئێستا زیاتر پیویستی به هێزه‌كانی كوردی هه‌یه، كه شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌بێ به‌شداری كورد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ناهێنێت. پێشی وایه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا متمانه‌یان به توركیا نیه، زۆر به باشی ده‌زانن كه توركیا ده‌روازه‌ی چوون و هاتنه ناوه‌وه‌ی تیرۆریستانه بۆ سوریا.
له توركیا توڕه‌بوونێك به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئۆباما دروستبووه، پاش ئه‌وه‌ی كه داوا له توركیای كرد شه‌ڕی دژی كورد له باكووری سوریا رابگرێت، رۆژنامه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا نووسیویانه هێرشی سوپاكه‌یان بۆ سوریا مافێكی ره‌وا و به‌رگرییه له خۆی له به‌رامبه‌ر كورد و داعش، ئه‌مریكا پێ خۆش بێت یا نا.
ئێستا ئه‌مریكا كه‌تۆته نێوان كورد و تورك له باكووری سوریا، كه هه‌ردووكیان پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانیان له سوریا ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن كه پێویسته له ئه‌وله‌وییه‌تدا بێت.

شاره‌زای كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌نته‌ری ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نتۆنی كۆردسمه‌ن رایگه‌یاند ئێمه له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، رێكخراوی داعش به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی یان ده‌سه‌ڵاتی تایفه‌یی و ناسنامه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
گوتیشی ئه‌مریكا له‌و ره‌وشه‌دا ناتوانێ كاری زیاتر بكا‌ت. گوشار ناخاته سه‌ر توركیا بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له به‌رژوه‌ندییه‌كانی، هه‌روه‌ها گوشاریش ناخاته سه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌رژوه‌ندییه‌كانیان.
رۆژی سێشه‌ممه به‌رپرسێكی ئه‌مریكا ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو لا رایگه‌یاند، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه لایه‌نی توركی رایگه‌یاند له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی كورد به‌رده‌وام ده‌بن كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵیان دانوستان ناكه‌ن.
هێزه‌كانی كوردی به كاریگه‌رترین هاوبه‌شی ئه‌مریكان له شه‌ری دژی ملیشیاكان له سوریا، پێنتاگۆن به سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ پڕچه‌ك كردن و راهێنانی هاوپه‌یمانه‌كانی خه‌رجكردووه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێستا كورد له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش به هه‌مان حه‌ماس و پاڵنه‌ری پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی بۆ به‌شداریكردنی له شه‌ری رزگاركردنی شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی رێكخراوی داعش.
جه‌نگاوه‌رانی كورد شه‌ڕیان كرد و گیانیان به‌خشی بۆ شارێك كه ئیستا ئه‌مریكا داوایان لێ ده‌كات چووڵی بكه‌ن. ئه‌وه‌ی قسه‌ی مایكل هۆرۆوتیتزه له گرووپێكی راوێژی ئاسایشی رۆژهه‌ڵات كه مه‌به‌ستی شاری منبجه، پێشی وایه كوردانی سوریا دوو جار بیر ده‌كه‌نه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی كه به‌شداری له هه‌ر جۆره داواكارییه‌كی ئه‌مریكا بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕ دا.