ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر دابەشکرا

دابەشکردنی ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر
دابەشکردنی ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر

لە چوارچێوەى پڕۆژەی لە پێناو پەیداکردنی ژیان بۆ خێزان، 42 ماتۆری سێ تایەی سەتوتە بەسەر کەسانى کەمدەرامەتی دەوروبەری شاری هەولێر دابەشکرا.

سێشەممە 23ـی تەممووزی 2024، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگەی خێرخوازی بارزانی، مشعەل ئەلهاجرى یاریدەدەری کونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ لە هەولێر و ناز جەلال بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و هاوڕێ ئیحسان بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراق، بەها عەلی محەمەد بەرپرسى نووسینگەی مانگی سووری قەتەری لە عێراق، ڕێکخراوى مانگى سوورى قەڕەتەری و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر ، لە چوارچێوەى پڕۆژەی لە پێناو پەیداکردنی ژیان بۆ خێزان و هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان، لە ڕێورەسمێکدا 42 ماتۆری سێ تایەی سەتوتەیان بەسەر کەسانى کەمدەرامەتی دەوروبەری شاری هەولێر دابەشکرد کە بەهاکەی 67 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ڕۆڵی ڕێکخراوى مانگى سوور و حكومه‌تى قەتەڕى له‌ هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر لە ماوەى ڕابردوودا له‌ كاره‌ مرۆییه‌كان و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بەرز نرخاند، بە تایبەتى لە هەماهەنگى و هاوکاریان لەگەڵ قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى لە خزمەتکردنی کەمدەرامەتان و ئاوارە و پەنابەرانى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.

ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر
ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر
ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر
ماتۆری سێ تایە بە سەر کەمدەرامەتانی دەوروبەری شاری هەولێر