وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق: هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش قوربانییان داوە

ئاڵاکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و عێراق
ئاڵاکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و عێراق

هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و عێراق ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا پابەندیی خۆیان بە سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.

چوارشەممە24ـی تەممووزی 2024، هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و عێراقی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە، تێیدا دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هاوکات جەختیان لە پابەندی خۆیان بە سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکە هاتووە کە ئەمەریکا پابەند دەبێت بە  بە پێشخستنی توانا بەرگرییەکانی عێراق، هاوکات هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و عێراق دووپاتیان لە پێکەوە کارکردن لە پێناو سەروەریی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە، کردەوە.

وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە، هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش قوربانییان داوە.