یه‌په‌گه تۆڵه‌ی شه‌ڕڤانه به دیلگیراوەكانی ده‌كاته‌وه
دوو چه‌كداری گرووپی سوڵتان موراد به دیل گرتووه
K24 – هه‌ولێر
یه‌په‌گه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی به دیلگرتنی دوو چه‌كداری گرووپی سوڵتان موراد تۆڵه‌ی شه‌ڕڤانه دیلگرتووهكانی ده‌كاته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا دیاره دوو كه‌س به ده‌موچاوی به‌ستراوه ده‌ستگیركراون، كه به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز له لایه‌ن هێزه‌كانی دژی تیرۆری رۆژئاوای كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له باشووری جه‌رابلوس دەستگیر كراون.
به دیل گرتنی ئه‌و دوو چه‌كداره له تۆله‌ی ئه‌و چوار شه‌ڕڤانه‌ی یه‌په‌گه دایه كه له لایه‌ن گرووپی چه‌كداری سوڵتان موراد له گوندێكی باشووری جه‌رابلوس به‌دیل گیراون، كه هه‌ردووكیان له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه ئه‌شكه‌نجه‌ی شه‌ڕڤانانیان دابوو. هه‌ر ئه‌و كات ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ر چوار شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه بڵاوكرابووه‌وه.
هه‌ردوو دیله‌كه خه‌ڵكی شاری حه‌مای سوریان كه له كاتی ده‌ستگیركردنیان گوتوویان توركیا فێلمان لێكردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، هێزه‌كانی یه‌په‌گه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئۆتومبێلهی كه تێیدا شه‌رڤانه دیلگیراوهكان ئه‌شكه‌نجه‌دراون.