ڕێبین ئه‌حمه‌د: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا 800 هه‌زار دار و گوڵ به‌رهه‌م هێنراوه

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، به دروستكردنی چه‌ندان پاركی گه‌وره و بچووك له‌وانه پاركی شانه‌ده‌ر و پاركی مناره و نزیكه‌ی 20 پاركی دیكه له هه‌ولێر، ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رز بووه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی، 26ـی ته‌ممووزی 2024، ڕێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ساڵی 2005 ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر 3% بوو، كه به‌شێكی هاووڵاتییان پێكهیان هێنابوو و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یش له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێك هێنرابوون. ڕوونیشی كرده‌وه، ئێسته ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته 20%.
ڕێبین ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ڵام به دروستكردنی چه‌ندان پاركی گه‌وره و بچووك له‌وانه پاركی شانه‌ده‌ر و پاركی مناره و نزیكه‌ی 20 پاركی دیكه له هه‌ولێر، ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رز بووه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، نزیكه‌ی 450 پارچه‌زه‌وییان هه‌یه كه له نێوان باخچه و دارستان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه خزمه‌ت ده‌كرێن.
ناوبراو گوتیشی، له ژێر ڕاسپارده‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه گرنگییه‌كی زۆر به سه‌وزایی ده‌دات، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردووا توانیویانه 800 هه‌زار دار و گوڵ به‌رهه‌م بهێنن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕێژه‌ی سه‌وزاییان پێ به‌رز كردووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دار و گوڵانه له‌و تۆیانه بووه كه خۆیان كاری پیتاندنیان بۆ كردووه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌یانتوانیوه له ده‌ره‌وه هاورده‌ی بكه‌ن.
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 423 هەزار و 400 گوڵ و 361 هەزار و 48 دار بەرهەم هێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا چاندراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە 20% و هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا (2019 تاوەكوو 1/6/2024) زیاتر لە 784 هەزار و 448 دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.
ژمارەی بەرهەمهێنان و چاندنی دار بەگوێرەی ساڵەكان:
ساڵی 2019
چاندنی دار: (60,000) شەست هەزار دار و دەوەن
چاندنی گوڵ: (80,000) هەشتا هەزار گوڵی جۆراوجۆر
ساڵی 2020
چاندنی دار: (93,200) نەوەت و سێ هەزار و دوو سەد دار و دەوەن
چاندنی گوڵ: (75,100) حەفتا و پێنچ هەزار و سەد گولێ جۆراوجۆر
ڕووبەری چاندنی دار(316,625) مەتر دووجا گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج
ساڵی 2021
چاندنی دار: (70,000) حەفتا هەزار دار و دەوەن
چاندنی گوڵ: (80,000) هەشتا هەزار گوڵی جۆراوجۆر
ڕووبەری چاندنی دار: (90,930)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج
سەوزایی شەقامی 120 مەتری هەولێر
ساڵی 2022
چاندنی دار: (90,100) نەوەد هەزار و سەد دار و دەوەن
چاندنی گوڵ: (34,300) سی و چوار هەزار و سێ سەد گوڵ
ساڵی 2023 (لە 1/1/2023 تاوەکوو 1/9/2023)
چاندنی دار: (78,100) حەفتا و هەشت هەزار و سەد دار
چاندنی گوڵ: (35,648) سی و پێنچ هەزار و شەش سەد و چل و هەشت گوڵ
کۆی گشتی
چاندنی گوڵ لەو ماوەیەدا (423,400) گوڵی جۆراوجۆر
چاندنی دار لەو ماوەیەدا (361,048) دار و دەوەن