ساڵح گەدۆ: بەم زووانە دیالۆگی کوردی – کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ دەکات
K24 – هەولێر:
سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: لە دوو هەفتەی داهاتوودا دیالۆگی کوردی - کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ دەکات.
ساڵح گەدۆ، سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا بۆ کوردستان24ـی گوت: لە دوو هەفتەی داهاتوو دیالۆگی کوردی - کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ دەکات و داواش دەکات شاندی لایەن سیاسییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکە بکەن.
چوارشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د ئیسماعیل، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، بۆ هه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك سه‌باره‌ت به گفتوگۆی كوردی – كوردی ئاماده‌ن و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه كه ته‌كانێك به پرسی كورد له سووریا ده‌دات و یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێستیان ده‌خاته ڕوو.
سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا باسی له‌وه‌ش كرد "ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌م باره‌وه ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)ـیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه".
محه‌ممه‌د ئیسماعیل هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌وان هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد له سووریا دروست ببێت و داهاتووی له‌و وڵاته دیاریی بكرێت".