کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.

شەممە 27ـی تەمووزی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42

سلێمانی: 40

دهۆک: 41

کەرکووک : 44

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 42

سۆران: 40

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 44