ئەندامێکی حزبی تەقەدوم: هەزاران هاووڵاتی بێتاوان لە زیندانەکانی عێراقن و دەمانەوێت ئازاد بکرێن

K24 – هەولێر:
ئەندامێکی حزبی تەقەدوم بە کوردستان گوتی: داواکاری هەوارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی بەو واتایە نایەت کە ئێمە داوای ئازادکردنی تیرۆریستان دەکەین، بەڵکوو هەزاران هاووڵاتی بێتاوان لە زیندانەکانن و دەمانەوێت ئەوان ئازاد بکرێن.
محەممەد غرێری، ئەندامی حزبی تەقەدوم، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ماوەیەک لەمەوپێش لە هەندێک ناوچە لە عێراق خەڵک بە هەڕەمەکی دەستگیر کران، لێبووردنی گشتی بایەتێکی مرۆیی و ئەخلاقییە و هیچ کات بە واتای ئازادکردنی تیرۆریستان نایەت، یاسای لێبووردنی گشتی داواکاریی جەماوەر و پارێزگاکانی ئێمەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد: "داواکاری هەوارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی بەو واتایە نایەت کە ئێمە داوای ئازادکردنی تیرۆریستان دەکەین، بەڵکوو هەزاران هاووڵاتی بێتاوان لە زیندانەکانن و دەمانەوێت ئەوان ئازاد بکرێن و کە بە زۆرەملێ دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە، یاخود ئەوانەی بەهۆی شایەتی سکاڵاکاریی نهێنی دەستگیر کراون.
یاسای لێبوردنی گشتی، ئهو گرێكوێرهی چهندین ساڵه نێوان هێزه سیاسییه شیعی و سوننییهكاندا نهكراوهتهوه، لهساڵی 2016 ههمواری پڕۆژهیاساكه كرایهوه، دواتر هێزه شیعهكان دژی وهستانهوه پهكخرا، له دوایین دانیشتنی پهرلهمانی عێراقدا یاساكه جارێكی دیكه له لیستی كۆبوونهوهكهدا دانرا، بهڵام بههۆی ناكۆكی سیاسییهوه نهتوانرا خوێندنهوهی یهكهمی بۆ بكرێت.