پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ چاکسازییەکان هەماهەنگیی دەکەن

کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان
کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان

وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، کار بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن.

یەکشەممە 28ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا، هاوکات دووپات لە هەماهەنگیی بەردەوامیی نێوانیان کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازیی و بەردەوامیی دان بە کاری رێکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی فیرقەکان، هاوکات بە بایەخەوە ئاماژە بە بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە تایبەتی هاوکارییەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.

Fly Erbil Advertisment