میسر؛ ئافره‌تێك كه هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرابوو به‌ر له ناشتنی به ئاگه دێته‌وه
ئافره‌تێكی میسری ته‌مه‌ن سه‌روو حه‌فتا ساڵ كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز بووراوه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی به ئاگه نه‌هاتووه‌ته‌وه و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌یبه‌نه مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سم و ئاماده‌كاری ناشتنی بۆ بكه‌ن.
عه‌واتیف ئه‌و ئافره‌ته میسریه‌یه كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی غه‌مراوییه له شاری به‌نی سوه‌یف و ته‌مه‌نی 78 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەستی بە ماندوێتییەکی زۆر کرد، ئەمەش پێویستی بە بانگکردنی ئەمبولانس هەبوو بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە نەخۆشخانە. لەگەڵ گەیشتنیشیدا دەرکەوت کە شه‌كره‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا كۆچی دوایی ده‌كات و له لایه‌ن پزیشكانه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی له مردنی ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه.
خێزانەکە دەستیان بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ پرسە و ناشتنی، هەواڵەکەش لە نێو خەڵکدا سەبارەت بە کاتی نوێژكردن له‌سه‌ری ڕاگەیەندرا، بەڵام لە کاتی چاوەڕوانی تەواوبوونی کاری شۆردن و کفنکردنیدا، یەکێک لە ئافره‌تان كه ته‌رمه‌كه‌یان ده‌شووشت، تێبینی كردووه كه هێشتا لە ژیاندایە، و خێزانەکەی ئاگه‌دار کردەوە.
دواتر له لایه‌ن كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌یه‌وه دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری به‌نی سوه‌یف و لە سوپرایزێکی چاوەڕواننەکراودا و دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی پێویست هۆشی بۆ گه‌ڕایه‌وه و کاتێکیش چاوەکانی کردەوە، خۆی بینی کە لە لایەن خۆشەویستەکانیەوە دەورە دراوە کە پێیان وابوو مردووە.
پاشان له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خه‌ڵكیان له به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی عاتیفه‌خان ئاگه‌دار كرده‌وه و ڕێوڕه‌سمی شووشتن و نوێژخوێندن و ناشتنی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و خۆشییان بۆ گه‌ڕایه‌وه.