ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: پرۆسه‌ی وردبینی له ناوی كاندیدایانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له دوو ڕۆژی داهاتوو یان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی وردبینی له ناوی كاندیدایان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێ دێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی كاندیدابوون بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بریتییه له نه‌بوونی پێشینه‌ی تاوان به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه به‌تایبه‌تی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر كاندیدایه‌ك تاوانی گه‌نده‌ڵی ڕووبه‌ڕوو كرابێته‌وه، ناوی لای ئه‌وان هه‌یه و دۆسیه‌ی كاندیدابوونه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندیدا ده‌كات، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك زیندانی كرابێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، پرۆسه‌ی وردبینی له ناوی كاندیدایانی لایه‌نه سیاسییه‌كان له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه زۆری پێ ناچێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی مانگی ڕابردوو، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.