نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا پێشوازی لە گوتەبێژی حکوومەت و شاندی یاوەری کرد

نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا پێشوازی لە گوتەبێژی حکوومەت و شاندی یاوەری کرد
نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا پێشوازی لە گوتەبێژی حکوومەت و شاندی یاوەری کرد

نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا پێشوازی لە گوتەبێژی حکوومەت و شاندێکی یاوەری کرد و بەشداریکردنیان لە بەرنامەى (IVLP) بە "گرنگ" ناو برد.

تریفە عەزیز، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا پێشوازی لە پێشەوا هەورامانى، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک لە گوتەبێژانى وەزارەت و دامەزراوەکانى حکوومەت کرد  کە ئێستا بە سەردانێک لە ئەمەریکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا، تریفە عەزیز "وێڕاى بە خێرهاتنى شاندەکە، بەشدارى شاندەکەى لە بەرنامەى (IVLP) بە گرنگ وەسف کرد بە تایبەتى کە حکوومەتى هەرێم و کابینەى نۆیەم بابەتى پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ گەیاندنى پەیام و خزمەتگوزارییەکانى حکوومەت بە  هاووڵاتییان، کردووەتە پێشینەی کارەکانی".

تریفە عەزیز ئاماژەی بەوەش کرد، بەشداریى شاندەکە لە بەرنامەى (IVLP) لە ئەمەریکا، "دەبێتە هۆى زیاتر ئاشناکردنیان بە بابەتەکانى پەیوەندى و ڕاگەیاندن و زیاتر پتەوکردن و بەهێزکردنى کارەکانیان لە دواى گەڕانەوە بۆ هەرێمى کوردستان".

لەلاى خۆیانەوە گوتەبێژی وەزارەتی و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "خۆشحاڵى خۆیان سەبارەت بە سەردانەکە و بەشداریکردن لە بەرنامەى (IVLP) دەربڕى کە دەبێتە هۆى زیاتر فراوانکردنى ئەزموون و شارەزاییان و سوپاسى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد بۆ ئەو پێشوازییە".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا دووپاتى هاوکارى و پشتگیریەکانى نوێنەرایەتى کردەوە بۆ شاندى میوان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن".