عێراق پیسترینی جیهانە
لیستێکی هەڵسەنگاندنی جیهانی و عەرەبی بۆ پاک و خاوێنترین وڵات و پیسترین وڵات بڵاوکراوەتەوە کە خەجت لەسەر چەند پێوەرێک کراوەتەوە و بە گوێرەی پێوەرەکان ژینگەی عێراق لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا پیسترینە.
بە گوێرەی ڕاپۆرت و لیستە بڵاوکراوەکە، هەڵسەنگاندنەوەکە پشتی بە 58 پێوەر و 11 شێوازی جودا بەستووە و لە وڵات جێبەجێ کراوە، کە بەشێکیان گۆڕانی کەشوهەوا، تەندروستی و ژینگە، چالاکی سیستمی ژینگەیی لەگەڵ پێشکەوتنی وڵاتان هاوشان لەگەڵ ئامانجەکانی سیاسەتی ژینگەیی ڕەچاوکراوە، بەڵام لە کۆی 180 وڵات عێراق ریزبەندی 172یەمی گرتووە،
لە دوای عێراق هەر یەک لە مەدەقەشگەر، ئەریتریا، بەنگلادیش، هیندستان، لاوس. پاکستان و ڤێتنام لە عێراق پیسترن.
هەروەها تاکە وڵاتی کە ڕیزبەندی یەکەمی جیهانی گرتووەتەوە ئیستۆنیایە کە 75.3 خاڵی وەرگرتووە، لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش ئیمارات لە پلەی یەکەم دێت.