ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی پێشمەرگە بۆ وێرانکردنی حەشارگەکانی داعش ئەنجام درا

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی پێشمەرگە بۆ دۆزینەوە و وێرانکردنی حەشارگەکانی داعش لە سنووری قەرە هەنجیر ئەنجام درا.
پێنج شەممە 1ـی ئابی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی فەرماندەی فیرقەی دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە،
لیوای 1ـی پیادە لە سنوری ناحیەی قەرە هەنجیر و گوندەکانی دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا پاش نیوەرۆ ئەنجامدا.
وەک وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردووە، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە کێوماڵکردن و گەڕان و پشکنین بوو بۆ ئەو شوێنانەی گومانی حەشارگە و شوێنی چەکدارانی تیرۆریستی داعشی لێدەکرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2024، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، تا ئێسته داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق به شێوه‌یه‌ك هه‌فته‌ی جارێك یان له مانگێكدا چه‌ند جارێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر قه‌ره‌هه‌نجیر، ئاماژه‌یه‌كه بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه ڕه‌نگه هێرشه‌كانی زیاتر بكات.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، سێگۆشه‌ی كه‌ركووك – سه‌ڵاحه‌ددین – دیاله، پاشان نه‌ینه‌وایش، چه‌قی مه‌ترسییه‌كانی داعشه بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌و مه‌ترسیانه‌یش تا دێ زۆرتر ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی، داعش وه‌كوو پێشتر به‌هێز نه‌ماوه و به‌هێز نامێنێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانیشی خۆی له شانه‌نووستووه‌كان ده‌بینێته‌وه و له‌و ناوچانانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ناوخۆی عێراق، ده‌رفه‌تی زیاتر به داعش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چالاكییه‌كانی له عێراق پتر بكات.