تورهان موفتی: كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی دیكه پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك ئه‌نجامی ده‌بێت

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی دیاله زۆر له پرسی كه‌ركووك ئاڵۆزتر بوو؛ ده‌شڵێت، تاوه‌كوو ده ڕۆژی دیكه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك ئه‌نجامێك به ده‌ست دێت.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ـی ئابی 2024، تورهان موفتی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دوو پرۆژه بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌یه، یه‌كه‌میان پۆستی پارێزگار له نێوان كورد، عه‌ره‌ب و توركمان به نۆره بێت، دووه‌میشیان پۆستی پارێزگار له نێوان كورد و عه‌ره‌ب بێت و پۆسته‌كانیش به توركمان بدرێت.
تورهان موفتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تاوه‌كوو ده ڕۆژی دیكه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك ئه‌نجامێك به ده‌ست دێت.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی له هه‌ر ڕێكارێك هه‌یه، به‌ڵام مه‌به‌ستیه‌تی و ده‌خوازێت پرسی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك له‌ناو كه‌ركووكدا چاره بكرێت.
ناوبراو گوتیشی، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی دیاله زۆر له پرسی كه‌ركووك ئاڵۆزتر بوو، به‌ڵام ئه‌وان توانیان به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ بن و حكوومه‌ت پێك بهێنن.
شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له دانیشتنێكدا پۆسته‌كانی سه‌رۆكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و پارێزگار و جێگره‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و عه‌دنان جایه‌ری بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه هه‌ڵبژارد و هه‌ر یه‌ك له مسته‌فا تاڵیب و غازی فه‌یسه‌ڵیشی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵبژارد.
له لایه‌كی دیكه‌وه عومه‌ر كه‌روی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و سالم ته‌میمی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران.
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای دیاله دوای هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له هۆتێل ڕه‌شید له به‌غدا به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک گوتی، كاتژمێر 5ـی ئێواره ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چوونه هۆڵی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستی پێ کرد. هاوکات ئاماژەی بەوە دا، سەرجەم ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بەرنامەی کار خوێندرایه‌وه.
ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە دانیشتنەکەی بەڕێوە برد و گوتی: بەشداریی هەموو لایەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک نەکراوە، ئەمە کارێکی زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی و سەقامگیری.
باسی لەوەش کرد، "کەرکووک بۆ عێراق زۆر گرنگە هەروەها خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی پێکەوەژیان لە عێراقدا هەبووە".
ڕۆژی چوارشەممە 10ـی تەمموزی 2024 ڕاکان جبوورى، پارێزگارى بە وەکالەتی کەرکووک وەک ئەندامى ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە دادگە سوێندى یاسایی خوارد بۆ ئه‌وه‌ی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات بەو پێیەی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/7/2024 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
هاوکات داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان كرد هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکوو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
له شوبات و ئاداری ئه‌مساڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به‌ڕێوه چووە، به‌ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی ئیداره‌و حكوومه‌تی خۆجێی خرانه ڕوو، له‌وانه ده‌یان پۆستی باڵای ئیداریی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه، وەک پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی، پارێزگار و جێگر و یاریده‌ده‌ری، قایمقامی چوار شارۆچكه و به‌ڕێوه‌به‌ری 16 شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کە تا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.