دوو پرۆژە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک ئامادە کراون

دوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی پارێزگای دیاله، چاوه‌كان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هێز و پێكهاته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجووومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكن، كه تاكه پارێزگایه به‌بێ حكوومه‌تی خۆجێی ماوه‌ته‌وه. ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو پرۆژه بۆ ئیداره‌دانی شاره‌كه هه‌یه.
دوای زیاتر له هەشت مانگ له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی، 11ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به به‌شداریی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چوو، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی شاره‌كه، ماوه‌ی مانگێك به هێزه‌كان درا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێک ڕێك بكه‌ون، له‌سه‌رووبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆتاییهاتنی ماوه یاساییه‌كه‌دا، هێزه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانیان چڕ و پڕ كردووه‌ته‌وه.
بڕیار بوو پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 01-08-2024، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی شاره‌كه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتی به‌شێك له هیزه سیاسییه‌كان، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه دواخرا. پێده‌چێت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ نزیككردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك، تورهان موفتی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "دوو پرۆژە بۆ پێکهێنانی ئیدارە و هەڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركووك هه‌یه، یەکەمیان بەشداریکردنی پێکهاتەکانی کورد، تورکمان و عەرەبه. پرۆژەی دووەمیش پێکهێنانی ئیدارەیە بە بەشداریی کورد و عەرەب بە تەنیا. پۆستەکانی دیکەش بە تورکمان و لایەنەکانی دیکە بدرێت.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ڕه‌مزی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه ڕایگه‌یاندووه، دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دیاله، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك خێراتر ده‌كرێن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری لێ بكه‌وێـته‌وه‌و پۆسته‌كانی شاره‌كه به لێکگەیشتنی نێوان پێكهاته‌كان دابه‌ش بكرێن.