ساڵێك به‌سه‌ر مه‌رگی ئالان كوردی-دا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هێشتا منداڵان قوربانی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كانن
K24 - هه‌ولێر:
ئالان كوردی ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌ی خه‌ڵكی كۆبانێ، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژی 2ی ئه‌یلوول/ سێتپێتمبه‌ری 2015، له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له ئیجه‌دا خنكا، رووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكه‌وته‌وه و ئه‌وكاته‌ش هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران گۆڕا.
ئه‌گه‌رچی ساڵێك به‌سه‌ر مردنی ئالان تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزییانه‌ی ده‌بنه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵان هه‌ر به‌رده‌وامن و ئێستاش رۆژانه منداڵان ده‌بنه قوربانی شه‌ڕه‌كان.
عه‌بدوڵڵا كوردی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، باوكی ئالان، ده‌ڵێت: "تا ئێستاش سیاسییه‌كان هه‌وڵی راگرتنی شه‌ڕییان نه‌داوه".
باوكى ئالان ئالان ده‌ڵێت: "دواى له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و مردنی ئالان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه، سیاسییه‌كان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری وێنه‌كه و رایانگه‌یاند نابێت رووداوی هاوشێوه رووبدات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چ شتێك گۆڕا؟ هیچ روویدا؟ بێگومان نه‌خێر، هێشتا شه‌ڕ و كوشتار له ئارادایه".
ئالان كوردی، ئه‌گه‌رچی كاره‌ساتی راسته‌قینه‌ی په‌نابه‌رانی پیشانی جیهاندا، به‌ڵام ئه‌و كاره نه‌بووه هۆی راگرتنی شه‌پۆڵی كوژران و ئاواره و كۆچبه‌ربوونی هه‌زاران هاووڵاتی له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)