مەلا بەختیار بەسپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 بەرهەمەکانی "ئاڵای شۆڕش" بڵاو دەکاتەوە
مەلا بەختیار سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییە سیاسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرهەمەکانی "ئاڵای شۆڕش" بڵاو دەکاتەوە و باس لە ململانێکان و پێشێلکردنی ئازادیی بیروڕا دەکات.
بڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێ، سێشەممە 6ی ئابی 2024 لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی گشتیی هەولێر کە بە کتێبخانەی زەیتوونە ناسراوە، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەسپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ مەلا بەختیار بەڕێوە دەچێت بە مەبەستی دابەشکردنی کۆبەندی سەرجەم بەرهەمەکانی ئاڵای شۆڕش.
ناوەڕۆکی کتێبەکە تازەکەی مەلا بەختیار، باسی سەرهەڵدان، پەلاماردان و یەکگرتنی ئاڵای شۆڕش دەکات و بڕیاریشە هەر لە مەراسیمەکەدا کورتەیەک لە هەڵسەنگاندنی ڕەخنەگرانە و ڕاستییەکانی ململانێی نێو ئاڵای شۆڕش و پێشێلکردنی ئازادیی بیروڕا باس بکات.
کتێبی "ئالای شۆڕش" لە زنجیرەیەکی چوار بەرگیدا، کۆکراوەی ئەو بەڵگەنامە و یاداشتانەیە کە لە سەردەمی شاخ لەلایەن مەلا بەختیارەوە کۆ کراوەتەوە و هەر چوار بەرگە لە دوو هەزار لاپەڕەدا چاپ کراون.