باڵیۆزی هیندستان: ڤیزا بە یەک یا دوو ڕۆژ بە هاووڵاتییانی کوردستان دەدەین
باڵیۆزی هیندستان ئاشکرای دەکات، لە ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژ ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدەن، دەشڵێت: زۆرینەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە داوای ڤیزا دەکەن، بۆ چارەسەریی پزیشکی دەچنە هیندستان.
دووشەممە 5ـی ئابی 2024، پرەشاند پاس باڵیۆزی هیندستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پەیوەندیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزە و ساڵانە پێنج هەزار ڤیزا بە هاووڵاتییانی کورد دەدەن .
پرەشاند پاس گوتی: هیندستان و هەرێمی کورستان لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری پەیوەندی زۆر بەهێزیان هەیە، ساڵانە پێنج هەزار ڤیزا بە هاووڵاتیانی کورد دەدەن، ڤیزاکان لەماوەی یەک بۆ دوو رۆژ دەگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەکرد کە، هیندستان و هەرێمی کورستان لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری و ئاستەکانی دیکە پەیوەندی زۆر بەهێزیان هەیە، گوتی: کلتوور و زممانمان لێکەوە نزیکە، زەمالەی خوێندنمان بۆ قوتابیانی کورد هەیە، ژمارەیەکی زۆر لە دکتۆر و ئەندازیارانی هیندستان لە کوردستان کاردەکەن، ئێمە دەتوانین لە زۆر بواردا پەیوەندی بازرگانیی و وەبەرهێنانمان پێکەوە هەبێت.