زۆرانبازێكی کورد شەڕی بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕ دەکات

ساتی بردنەوەی سەباح شەیعەتی
ساتی بردنەوەی سەباح شەیعەتی

پاڵەوانێکی کورد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یاریی زۆرانبازیی ئۆڵمپیکی پاریس و چاوی لە بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕە.

سەباح شەیعەتی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئۆڵمپیکی پاریس بۆ یاریی زۆرانبازی لە رکابەرە کازاخستانییەکەی بردەوە و سەرکەوت بۆ پێش کۆتایی و لەو قۆناغە رووبەڕووی زۆرانبازێك دەبێتەوە، کە چوار جار بووەتە پاڵەوانی ئۆڵمپیك.

زۆرانبازە کوردەکە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە و بۆ هەڵبژاردەی ئازەربایجان یاریی دەکات، ئەمە دووەمجارە بەشداریی پاڵەوانێتییەکەیە بکات و پێشتر لە ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 مێدالیای بڕۆنزی بردبووەوە.

سەباح شەریعەتی بە جلوبەرگی کوردییەوە
سەباح شەریعەتی بە جلوبەرگی کوردییەوە

شەریعەتی لە ساڵی 2013ـەوە چووەتە هەڵبژاردەی ئازەربایجان و بەناوی ئەو وڵاتەوە بەشداریی لە پاڵەوانێتییە جیهانییەكان دەكات و چەند مێدالیایەکی جۆراو جۆری بەدەستهێناوە.

مێدالیاکانی سەباح شەریعەتی لە یاریی زۆرانبازی:

- مێدالیای بڕۆنزی ئۆڵمپیکی ریۆ دی جانێرۆ ساڵی 2016 🥉

 - مێدالیای زیو لە جامی جیهانی باکۆی لە ساڵی 2015 🥈

- مێدالیای بڕۆنز لە پاڵەوانێتی مێنسك ساڵی 2018 🥉

- مێدالیای زیو لە پاڵەوانێتی ئەوروپی لە زاگرێب ساڵی 2023 🥈