لوفتانزا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و عێراق و ئێران ڕاگرت

هێلی فڕۆکەوانی لوفتانزا
هێلی فڕۆکەوانی لوفتانزا

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتانزای ئەڵمانیا، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و عێراق و ئێران تاکوو 7ـی ئەو مانگە ڕاگرت.

کۆمپانیای لوفتانزای ئەڵمانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: گەشتەکانی ئاسمانیی بۆ هەولێر و  عێراق و ئێران تاوەکو 7 ی ئاب ڕا دەگرن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

کۆمپانیای لوفتانزای ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بەپێی لێکۆڵینەوە ئەمنییەکانی، گەشتی ئاسمانی ئێران و عێراق تا 7 ی ئاب ڕادەگرێت، هاوکات گەشتەکانی بۆ عەممان و هەولێر تا هەمان بەروار ڕادەگرێت، لەگەڵ گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و تاران و بەیروت تا 12 ی ئاب دەوەستێنێت.