سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە عومەر سەید عەلی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینەکەی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی لە عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات. 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:

بەڕێز عومەر سەید عەلی، بۆ کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان