ئایدن مەعروف: پێکهاتەکان لە دۆخێکی خراپدان

ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان

ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی سنووری نەینەوا زۆر خراپە و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن بەدەمیانەوە بچێت.

چوارشەممە، 7ـی ئابی 2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: پێکهاتەکانی سنووری نەینەوا لە ڕووی بەشداریی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان ستەمیان لێ دەکرێت.

ئایدن مەعروف گوتی: ڕەوشی ئێستای پێکهاتەکان لە مووسڵ باش نییە، ڕۆژانە گرفتییان هەیە، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ڕەچاوی ڕەوشی پێکهاتەکان لە شاری مووسڵ،بکرێت. ئەوان لە بەشداریکردنیان لە ئیدارەی مووسڵ گرفتییان هەیە، بوونی پێکهاتەکان لە مووسڵ گرنگە بە جیاوازییەکان، بەڵام بەشێوەیەکی باش بەشداریی ئیدارەی شارەکە نین.