یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری "ڕه‌وه‌ند" بڵاو كرایه‌وه

یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری ڕه‌وه‌ند كه گۆڤارێكی وه‌رزییه و كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ریده‌كات، به شێواز و دیزاینێكی كوردی و كوردستانییانه كه‌وته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 8ـی ئابی 2024، گۆڤاری ڕه‌وه‌ند كه گۆڤارێكی گشتیی وه‌رزییه و كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ریده‌كات، یه‌كه‌م ژماره‌ی به شێواز و دیزاینێكی كوردی و كوردستانییانه كه‌وته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران و چه‌ندان بابه‌ت و گوتار و چاوپێكه‌وتنی فره‌چه‌شنی له خۆ گرتووه.
ئه‌م گۆڤاره كه كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ریده‌كات ئامانجیه‌تی ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه كۆ بكاته‌وه و كار له‌سه‌ر تواناكانیان ده‌كات، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا په‌یامه گرنگه‌كان بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌گوازێته‌وه.
شفا بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ناوه‌ندیی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، فیدراسیۆنه‌كه‌یان ماڵی سه‌رجه‌م كوردستانییانه و ئامانجیانه خزمه‌تی جۆراوجۆریان بكه‌ن.