بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ڕێوڕەسمی سەربازی شاهانە ساندرهێرست بەڕێوەدەچێت
ئەکادیمیای سەربازی شاهانە ساندرهێرست کۆلێژێکی سەربازی کۆنی بەریتانیایە کە لە ساڵی 1802 دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بە ناوەندێکی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت. کۆلێژەکە دەکەوێتە شارۆچکەی ساندرهێرس، بێرکشایر، لە کاتێکدا دەرگای سەرەکییەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی کامبەرلی، باشووری ڕۆژئاوای لەندەن.
ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەفسەرانی سوپای بەریتانیا لە ئەکادیمیاکەدا، هەروەها ڕاهێنانیان بە هەموو ئەو قوتابیانە دەکرێت کە لەم زانکۆیە وەرگیراون، قوتابیانی ئەم زانکۆیە پێکدێت لە کور و کچ، هەورەها بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا و کۆلێژی ساندرهێرس هاوتای کۆلێژی ڕۆیاڵ ناڤاڵ بریتانیا و کۆلێژی کرانوێڵی هێزی ئاسمانی شاهانەی سوپای بەریتانیایە.
ئەو قوتابیانەی لەم زانکۆیە وەردەگیرێن، پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، لەلایەن ئەفسەرە پلە باڵاکان و ڕاهێنەرانی سوپاوە نزیکەی %10ـی ئەم زانکۆیە ڕەگەزی مێن و نزیکەی %10ـشی لە ڕەگەزی نێرن، سەرجەم قوتابییەکانیش لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن. زیاتر لە %80شی بەشداربووان دەرچووی زانکۆن و خاوەنی بڕوانامەن.
ڕاهێنانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندرهێرس، ساڵانە جارێک بەڕێوەدەچێت. ئامانج لێی هەڵبژاردنی 30 ئەفسەری باڵایە (SNCO) لە نێوان 60 ئەفسەردا.
هەروەها زۆربەی ئەو ئەفسەرانە لە هێزی پیادەن. بە شێوەیەکی ئاسایی پێش ئەوەی ئەو 60 کەسەی ڕوو لەم زانکۆیە دەکەن، دەبێت لە خولی هەڵسەنگاندن دەربچن" واتە ئاسان نییە و کێبڕکێ لەسەر دەکرێت.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خولی233یەمین ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندرهێرست دەستی پێکرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی باڵای بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئامادەن.
ڕاهێنەری ئەم زانکۆیە، چ لە ڕووی جەستەیی و لە ڕووی دەروونییەوە، هەڵسەنگاندن دەکات، بۆ هەر قوتابییەکی ئەفسەر لەو ماوەیەدا. هەروەها لەگەڵ تەواوبوونی، قوتابیانی ئەفسەر دەبنە لیوای دووەم لە AR یان فەیلەقی ڕاهێنانی ئەفسەر (OTC)، یان کاپتن لە ڕۆڵی PQO.
دەرچووانی زانکۆ دەتوانن بڕوانامەی دەرچوون لە سەرکردایەتی و خوێندنی ململانێ لە خولی ئاسایی وەرگرتن بەدەستبهێنن و دواتر دەست بکەن بە وەرگرتنی پۆست بۆ تەواوکردنی بڕوانامەی ماستەر تەواو لە زانکۆیەکەوە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی زیاتر و dissertation.
هەروەها ساڵانە لەم ئەکادیمیایە بۆنەیەکی داخراو بۆ هاوڕێ و خێزانی ئەو کەسانەی کە بە سەرکەوتوویی لە ئەکادیمایەکە دەرچوون ڕێکدەخرێت.