بەڕازیل.. فڕۆکەیەک لە نزیک شاری ساوپاولۆ کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەک لە نزیک شاری ساوپاولۆ کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەک لە نزیک شاری ساوپاولۆ کەوتە خوارەوە

K24 – هەولێر:

فڕۆکەیەک کە 62 کەسی تێدابوو لە ناوچەیەکی نزیک لە شاری ساوپاولۆ لە بەڕازیل کەوتە خوارەوە، سەرۆکی بەڕازیل ڕایگەیاند: سەرجەم سەرنشین و تیمەکانی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەست داوە.

لە گرتە ڤیدۆیەکدا دەرکەوتووە، کە فڕۆکەیەک لە ناوچەیەکی نزیک لە شاری ساوپاولۆ لە بەڕازیل دەکەوێتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەکانی فڵایتڕادار24، فڕۆکەکە لە ڕێگەدابووە بۆ ساوپاولۆ و پێش کاتژمێر 1:30 سیگنالی نەماوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەرگریی شارستانی بەڕازیل، فڕۆکەکە بەسەر چەند خانوویەکدا کەوتووەتە خوارەوە. کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاگەیاندووە: 62 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوونە و 58ـیان سەرنشین بوونە و 4 کەسیشیان تیمی فڕۆکەوانی بوونە.

لای خۆیەوە لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل ڕایگەیاند: لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا هەر 62 سەرنشین گیانیان لەدەست داوە.