بەرەی تورکمانی: هەر کۆبوونەوەیەک بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێمە قبووڵکراو نییە

K24 – هەولێر:
بەرەی تورکمانی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: پەنا بۆ تەواوی ڕێوشوێنە یاسایی و دەستوورییەکان دەبەن.
شەممە 10ـی ئابی 2024، بەرەی تورکمانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: هەر کۆبوونەوەیەک بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ بەرەی تورکمانی قبووڵکراو نییە.
جەختی لەوەش کردەوە: پەنا بۆ تەواوی ڕێوشوێنە یاسایی و دەستوورییەکان دەبەن.
لای خۆیەوە ڕاکان جبووری، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له نووسینگه‌كه‌یان هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه له پارێزگای كه‌ركووك و نه له هیچ شوێنێكی دیكه.
سبەینێ دوا وادەی دەستووریە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکووک، هەوڵێک هەیە لەلایەن یەکێتی و سێ ئەندامی عەرەبەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبونەوەی ئەنجوومەن بکەن، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە هەوڵەکە سەردەگرێت یاخود نا.
دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كۆتا پارێزگا كه هێشتە نه‌توانراوه حكوومه‌تی خۆجێی پێكبهێنێت، كه‌ركووكه. هێز و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستە له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوخۆیاندا ڕێكنەكه‌وتوون؛ ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌رده‌م واده‌ی یاسایی ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی كه‌ركووكدا ماوه.