دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد لەگەڵ سەرۆکی تیمی هاوکاری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ دەکەن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکی دەزگای هاوکاریی نێودەوڵەتی
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکی دەزگای هاوکاریی نێودەوڵەتی

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکی دەزگای هاوکاریی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیە گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵا دکتۆر ئەمیر ئارین سەرۆکی دەزگای هاوکاریی نێودەوڵەتی ڕۆژی یەکشەممە 11/8/2024 لەهەولێر بەئامادەبوونی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردن و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دادوەر عامر ئەلحوسێن، ئەندامی دەستەی کۆمیسیاران و سەرۆکی لیژنەی تۆمارکردن و بڕواپێدانی چاودێرانی نێودەوڵەتی دکتۆر فەتاح محەمەد حوسێن و ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و سەرۆکی لێژنەی تۆمارکردنی چاودێران و بەڕێوەبەری نووسینگەی دەزگای هەڵبژاردنی هەرێم کۆبووەوە.

 لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگترین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کوردستان کرا، لەگەڵ تواناکانی کۆمیسیۆن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی،هاوکات گرنگیی پشتیوانییەکانی تیمی هاریکاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردن  تاوتوێ کرا.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سوپاسی یۆنامی کرد بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بۆ کۆمیسیۆن و پێدانی ڕێچکەیەکی یاسایی نێودەوڵەتیی بە هەڵبژاردنەکان، هیوای خواست ئەو هەوڵانە ببنە بنەمای سەرکەوتنی کۆمیسیۆن لە سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی  کوردستان لە ساڵی 2024 دا.