پارێزگاری هەولێر: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لاوان بە ئامانجەکانیان بگەن

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دامەزراندنی لاوان لەناو پرۆسەی نیشتمانیدا، یەکێک لە ئامانجەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەناو ئەو پرۆسە نیشتیمانیدا.

دووشەممە، 12ـی ئابی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پیرۆزبایی لە  تێکڕای لاوانی جیهان بە تایبەت هەرێمی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی زەمینە خۆشکردن و دەرفەت ڕەخساندن ئاسانکاریی لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی لاوان و بە گەیشتن بە خواست و داخوازییەکانیان.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت: کاتێک ئەو یادە دەکرێت، ئامانج تەنیا کۆڕبەندێک، مەراسیمێک، یان ڤێستیڤاڵ نییە کە لە یەک ڕۆژدا ، بەڵکو بیرخستەنەوە و لە دەرگەدانی دەسەڵاتی دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتە، لە پێناو ڕژد بوونی زۆرتر بۆ زەمینە خۆشکردن، دەرفەت ڕەخساندنە بۆ لاوان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان.. لە ئەنجامدا دەوڵەت و کۆمەڵگە و نیشتمان تێدا سوودمەندی یەکەم دەبن.

دەشڵێت: هیوادارین بەشێک لەو بابەتانەی ئەمڕۆ پێشکەش دەکرێن ببنە ڕێخۆشکەرێک بۆ هۆشیاریی ناو کۆمەڵگە، لەناو توێژی لاوان و ناوەندەکانی بڕیار و دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی زیاتر ئاوڕ لە پێناو ئامانجەکانی لاوان بدرێتەوە.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند "دامەزراندنی لاوان لەناو پرۆسەی نیشتمانیدا، یەکێک لە ئامانجەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەناو ئەو پرۆسە نیشتیمانییەدا، توانا لە بن نەهاتووەکانی لاوان دیدگە فراوانەکانیان لە پێناو نیشتمان و هەڵوەستە و ڕەخنەگرتن لە کەموکوڕییەکانی دامەزراوەکان و کۆمەڵگەییەکان وەک پرۆسەیەکی نیشتمانیی. لاوان نامۆ نابن بە نیشتمان، بەڵکو ئەوان خاوەنی گۆڕینی بڕیارەکانی دەسەڵات دەبن.

Fly Erbil Advertisment