هۆشیار زێباری: کەرکووک عێراقێکی بچووکراوەیە و دەبێ بە ڕێککەوتن و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کەرکووک عێراقێکی بچووکراوەیە و دەبێ بە ڕێککەوتن و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت.
دووشەممە12ـی ئابی 2024، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (ئێکس) پەیامێکی دەربارەی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا دوای ئەوەی پێکهاتەی سووننەی عەرەبی لە سیادە و تەقەدووم چونکە پاڵ هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتیمانی و بابلیۆن، کارێک بووە لە شەودا کراوە و نا یاساییە، زێباری دەشڵێت: ئەو پرسە سەرکەوتوو نابێت لەبەر ئەوەی کەرکووک عێراقێکی بچووکراوەیە، حکوومداریی تێدا ناکرێت و بەردەوام نابێت ئەگەر بە ڕێککەوتن و یەکسانی و بەشداریی پێکهاتە سەرەکییەکان نەبێت، بەتایبەتیش تورکمان.