"ئه‌نجێلینا جۆلی كورد" شه‌هیدبوو
له شه‌ڕی دژی داعش
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی سووریا بڵاوییانكرده‌وه، كه به‌ناوبانگترین شه‌ڕڤانی كورد رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له شه‌ڕوپێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له نزیك منبج له باكووری سووریا، شه‌هیدبوو.
ئاسیا ره‌مه‌زان عه‌نته‌ر، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌هۆی لێكچوونی له‌خانمه‌ی ئه‌كته‌ری هۆلیوود "ئه‌نجێلینا جۆلی"، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به "ئه‌نجێلینا جۆلی" كورد ناسرابوو.
ئاسیا له دایكبووی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانه و شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه بوو، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وروبه‌ری منبج له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، شه‌هیدبوو، هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌په‌ژه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی "ئاسیا"ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه به راستی و درووستی هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌ن.