دیلان ڕەشاد: کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، لەو بارەیەوە دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە  کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی پلەکانی گەرما  بۆ سەرووی 47 پلەی سیلیزیی بەرز دەبنەوە. گوتیشی: ئەو شەپۆلە گەرمایە تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار بکرێت.

دیلان ڕەشاد ئاماژەی بەوە کرد "لە ڕۆژانی ڕابردوو گۆران لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕوویان دا،  پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتە پلەکانی گەرما دووبارە بەرزببنەوە بۆ سەرووی 47 پلەی سیلیزیی، دەشڵێت: ئەگەریی هەیە پلەکانی گەرما لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بەرزتر بن، بەتایبەت لە گەرمیان و هەڵەبجە و پارێزگای کەرکووک، دواتر پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە ئاستی تۆماری رۆژانی پێشوو تا 40 پلەی سیلیزیی.

گوتیشی: پێشبینی دەکەین تا 20ـی مانگی ئەیلوول پلەکانی گەرما بە بەرزیی بمێننەوە.

Fly Erbil Advertisment