ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لە لێدوانێکی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە دەکات
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا ناسراو بە "ئێف بی ئای" لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانەکانی ئێران لە هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەکات.
ئێف بی ئای لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە لێدوانەکانی ترەمپ دەکەن کە گوتبووی "ئێران هەوڵی دەستوەردان و تێکدانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات".
لەوبارەیەوە ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردانی ئەلیکترۆنی و هاککردنی دامەزراوەکانی ئەمەریکا نوێ نین، ڕێکاری پێویست لەسەر ئەم مەترسیانە دەگیرێنەبەر".
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ ئێرانیان بە هاککردن و هەوڵی دزەپێکردنی زانیاریی تۆمەتبار کرد.
بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریسیش کاندیدی دیموکراتەکانە.