توركیا به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕ له رۆژئاوای كوردستان كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
توركیا به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕ له رۆژئاوای كوردستان كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تانك و زرێپۆشه‌كانی له سنووری ئه‌لبه‌یلی له ناوچه‌ی كلیس بۆ كۆنتڕۆلكردنی ناحیه‌ی"الراعی" ره‌وانه كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی دووه‌می شه‌ڕ له لایه‌ن توركیاوه، گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه هه‌موویان عه‌رب و توركمانن به هاوكاری سوپای توركیا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان له رۆژئاوی جه‌رابلوس به‌ره‌و ناحیه‌ی راعی له نزیك ناوچه‌ی كلیسی باكووری كوردستان، ئه‌و شوێنه‌ی كه تانكه‌كانی توركیا چوونه ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان. ناحیه‌ی راعی ده‌كه‌وێته 55 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای جه‌رابلوس و به‌شێكه له 90 كلیۆمه‌تر دووجای ئه‌و رێڕه‌وه‌ی كه توركیا رایگه‌یاندووه له جیهادییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر پێشه‌وه‌چوونی هێزه كوردییه‌كانیش ده‌پارێزێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی گرووپه‌كانی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند هه‌ندێ گوند له رۆژهه‌ڵات و باشووری راعییان كۆنترۆڵ كردووه.