روسیا باس له هۆكاری كوشتنی ده‌وڵه‌تی كوردی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كات
ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستراتیژی كورد له سوریا هه‌موار كرده‌وه و به‌ره‌و ئۆتۆنۆمییه‌كی گه‌وره‌تر پاڵی پێوه‌نا
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی سپوتنیكی روسیا له راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا به مانشێتێ "چی له پشت واشنتۆنه بۆ كوشتنی ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان" باس له دوا پێشهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، كه به ئامانجی به‌ردی مردوویی ناوی هێناوه.
له سه‌ره‌تادا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا له‌م دواییه بووه "گلوپی رێنمایی" بۆ كورد بۆ خواستی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام كاتی كه سوپای توركیا هێرشی كرده سه‌ر باكووری سوریا، واشنتۆن واز له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌ی له دژی داعش هێنا و كه‌وته سه‌نگه‌ری دوژمنه‌كه‌یان، ئه‌نقه‌ره. ئه‌وه نووسینی ساموێل ئاڤانێسیانیه كه بۆ پۆلیت روسیا نووسیوه.
پێی وایه كۆشكی سپی هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌نێوان كورد و ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامداوه. له ماوه‌ی دوو مانگدا، به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مریكا له‌وانه سه‌رۆك، كه شوێنی خۆی ده‌داته ئیداره‌یه‌كی نوێ، وا دیاره ده‌یه‌وێت به خاڵێكی گه‌شه‌وه ئۆفیسه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت، نه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هاوپهیمانێكێ درێژخایه‌ن و هاوبه‌شێكی ستراتیژی. گلوپی سه‌وزی به توركیای داوه بۆ چاره‌سه‌ركردی پرسی كورد، ته‌نانه‌ت به رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز.
.jpg)
پێشی وایه هێزه‌كانی كورد له مانگه سه‌ره‌تاییه‌كانی شه‌ڕی سوریا پێداگریان له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش و پڕ چه‌ككردنی خۆیان كرد. له راستیدا یه‌په‌گه له سه‌نگه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕی دوژمنی هاوبه‌ش كرد و به‌دوای هزری جیابوونه‌وه نه‌بوو. پاشان ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستراتیژی كورد له سوریا هه‌موار كرده‌وه و به‌ره‌و ئۆتۆنۆمییه‌كی گه‌وره‌تر پاڵی پێوه‌نا، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت، له‌وه‌ته‌ی كه واشنتۆن داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كرد.
شرۆڤه‌كاری ئه‌نستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مۆسكۆ پێی وایه ئامانجی سه‌ره‌كی توركیا له هێرشی هه‌مه لایه‌نه بۆ سه‌ر جه‌رابلوس به‌ره‌نگاربوونه‌وه كورد و پێشیگرتنه به دروستبوونی كوردستانی سوریا، كه دیمه‌شق له‌مباره‌وه به‌رژوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا دایه، هه‌ربۆیه له‌كاتی هێرشی توركیا به تێبێنییهوه ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی. كوردستان بۆ عه‌ره‌به‌كان و ئه‌سه‌د شتێكی خراپه، جا چ پشتیوانی له ئه‌سه‌د بكه‌ن یان نا.
هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت دوو رۆژ دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێری داوای یه‌كپارچه‌یی سوریا كرد و رایگه‌یاند "پشتیگیری له هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كورد ناكات". دواتر دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند ته‌نیا "هه‌ندێ تێكه‌ڵبوونی سنووردار" له‌گه‌ل شه‌ڕڤانانی كورد" هه‌بووه و ئه‌مریكا له هه‌ستاریی دۆسته‌كانی له توركیا سه‌باره‌ت به‌م پرسه تێده‌گات.
پێشی وایه هێزه كوردییه‌كانی سوریا كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكان له ناوچه حه‌زیان له پێشڕه‌وی زیاتره له‌سه‌ر عه‌رز، به‌ڵام پێنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی له‌دژی ئه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها لێدوانی كێری به نائومێدكردنی كوردان له سوریا ده‌زانێت.