لە سووریا ڕاوێژکارێکی سوپای پاسداران دوای برینداربوونی ئەمڕۆ گیانی سپارد

مێدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مردنی "ڕاوێژکاری سەربازی"ی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانیان لە سووریا ڕاگەیاند، پاش ئەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە سووریا بریندار بوو.

ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ئەحمەد ڕەزا ئەفشاری، ئەندامی سوپای پاسداران پێشتر بەهۆی برینداربوونی بۆردومانی ئاسمانی لە سووریا، گواسترایەوە بۆ ئێران.

ئاژانسی هەواڵی فارس ئاماژەی بەوە کردووە، ئەفشاری، لە نیوەی یەکەمی مانگی ئابدا بۆ تیمارکردن گوازراوەتەوە بۆ ئێران پاش ئەوەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بریندار بوو.

هەفتەی ڕابردوو، پێنج چەکداری گرووپەکانی سەر بە ئێران لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نزیک سنووری عێراق کوژران.

 

Fly Erbil Advertisment