دانوستانی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له ده‌وحه ده‌ستی پێ كرد
دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پێكناكۆكی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له پێته‌ختی قه‌ته‌ر به نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئابی 2024، دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پێكناكۆكی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه و به نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر ده‌ستی پێ كرد.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئابی 2024، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه دانوستانه‌كان بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه له ده‌وحه‌ی پێته‌ختی قه‌ته‌ر دەست پێ دەکەن.
دانوستانه‌كان له نێوان بزووتنه‌وه یحه‌ماس و ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست به ناڕاسته‌وخۆ به ڕێوه ده‌چن. هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ویلیا‌م بیرێنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی به‌شداری دانوستانه‌كان ده‌كات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 15ـی ئابی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 40 هه‌زار و پێنج كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هاوكات، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر 92 هه‌زار و 200 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
ڕۆژی شەممە، 10ـی ئابی 2024، مێدیا فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل لە کاتی نوێژی بەیانیدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە گەڕەکی دەراج، لە ناوەڕاستی شاری غەززە، زیاتر لە 100 فەڵەستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "بۆمبارانی ژمارەیەک چەکداریان کردووە کە ئەو قوتابخانەیەیان لە ناوەڕاستی گەڕەکەکە، وەک پەناگە بەکار دەهێنا".
بەرەبەیانی چوارشەممە، 31ـی ته‌ممووزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تاران، ڕاگەیاند.
حەماس ئەوەشی خستە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە رێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەڵەستین هۆشداری دا له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه.
کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەلەستین ڕایگه‌یاند، تا ئێسته له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س كه نیوه‌یان منداڵن كه‌مئه‌ندام بوونه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.