كوردانی رۆژئاوا تا دوا سات به‌رگری له دیفاكتۆی ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
ئێستا كه مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ئاشت بوونه‌وه، روسیا كه‌متر پێویستی به كورد هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ئیندێپێندنت رایگه‌یاند كوردانی رۆژئاوای كوردستان بڕیاریان داوه تا دوا هه‌ناسه به‌رگری له‌و دیفاكتۆیه بكه‌ن كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا دروستیان كردووه، به‌ڵام له تێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا و توركیا له به‌رامبه‌ر پرسی كورد ده‌ترسن كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دوودڵ بوونی ئه‌مریكا له پشتگیریكردنی كورد.
به‌رپرسێكی رۆژئاوای كوردستان به رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند تا كۆتایی ساتی ژیانیان بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باس له ئه‌گه‌ری ئاشتبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر پرسی كورد كرد.
سیهانۆك دیبۆ له قامشلۆ گوتی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان یه‌په‌گه و هێزه‌كانی حكومه‌ت له شاری حه‌سه‌كه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه سوریا و توركیا له به‌رامبه‌ر پرسی كورد له یه‌ك سه‌نگه‌ردان.
پێشی وایه شه‌ڕی حه‌سه‌كه له رۆژی 18 ئاب ته‌نیا شه‌ڕێكی لۆكالی نه‌بوو، به‌ڵكو یارییه‌كی هێزه‌كانی ناوچه بوو كه توركیا رایگه‌یاندووه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئاسایی ده‌كاته‌وه. حكوومه‌تی سوریا له وه‌ڵامی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ به‌ر له ساڵی 2011 ته‌نیا پشت به ده‌ركردنی به‌یاننامه نه‌به‌ست، به‌ڵكو به كرده‌وه له حه‌سه‌كه پیشانیدا.
هه‌روه‌ها گومانی خۆیشی له‌سه‌ر پلانی توركیا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد له سوریا خسته‌ڕوو و پێی وایه هێرشی توركیا له ناوچه كوردییه‌كان شكست دێنێت، به‌هۆی به‌رگری كورد و ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵیت توركیا بۆ خۆیشی نازانێت چی ده‌كات كه كرده‌وه‌كانی هه‌ڕه‌مه‌كین.
له لایه‌كی تره‌وه چاودێرانی نێوده‌ڵه‌تی پێیان وایه كه كوردانی سوریا له‌وانه‌یه هه‌ستیان به بوونی پیلانێكی هاوبه‌ش دژی خۆیان كردبێت، كه له راستیدا شتێكی ئه‌وها نییه، به‌ڵام گومان له رووداوه‌كه‌ی حه‌سه‌كه له مانگی ئاب نییه كه پاش ئه‌وه‌ی روودا كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه، رۆژی 13 ئاب شاری منبجیان كۆنترۆڵكرد. چوار رۆژی پێشتر، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین كۆ بووه‌وه و مۆسكۆ ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر هێرشی سنوورداری توركیا له سوریا.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه روسیا به شێوه‌ی سه‌رسورهێنه‌ر وه‌ڵامی توركیای دایه‌وه، كه له‌وانه‌یه هیزه كوردییه‌كان به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی زۆریان به پشتگیری هوایی ئه‌مریكا - 50 هه‌زار شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه له‌سه‌ر عه‌رز به پشتگیری گه‌وره‌ی هه‌وایی ئه‌مریكا – روسیای په‌راوێز خستووه.
روسیا، پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دژی توركیا بوون، یارمه‌تی كوردانی سوریای دا، ئه‌و كاته‌ی كه به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسیا له رۆژی 24 تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو دوژمنایه‌تییه‌كی زۆر له‌نێوان توركیا و روسیادا هه‌بوو. ئێستا كه مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ئاشت بوونه‌وه، روسیا كه‌متر پێویستی به كورد هه‌یه.