عێراق لەهاوردەکردنی گازی فرمێسکڕێژ لە پلەی یەکەم دێت
ئاژانسی یۆنیهاپی کۆریای باشوور ئاشکرای کرد، عێراق لە پێشەنگی لیستی هاوردەکارانی "گازی فرمێسکڕێژە" کە لە کۆریای باشوورەوە هاوردەی کردووە، دەشڵێت، لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی هاوردە کردووە.
بەگوێرەی داتاکانی دەزگای پۆلیسی نیشتمانی، لە ساڵی 2019ەوە کۆریای باشوور زیاتر لە 4.7 ملیۆن بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی بۆ 25 وڵاتی جیهان هەناردە کردووە.
عێراق زۆرترین گازی فرمێسکڕێژی لە کۆریای باشوورەوە هاوردە کردووە، ساڵی ڕابردوو عێراق بۆ یەکەمجار 732 هەزار بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی لە کۆریای باشوورەوە کڕیووە و هاوردەی کردووە، هەروەها لە 2024یشدا، 478 هەزار بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی دیکەی کڕیوە.
بەگوێرەی داتەکان کۆریا لە 25%ی هەناردەی گازی فرمێسکڕێژی تەنیا بۆ عێراق هەناردە کردووە، واتە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی هاوردە کردووە.
ئەندەنوسیا بە هاوردەکردنی 649 هەزار بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ لە پلەی دووەم دێت و فلیپین بە 625 هەزار و مالاوی بە 398 هەزار بۆمب لە پلەکانی سێیەم و چوارەم دێن.