بەندكراوێكی سیاسی كورد: 8 ساڵه تهنها یهكجار كهسوكاری خۆم بینیوه
له نامهیهكدا دهڵێت: بۆ ماوهی شهش مانگ رۆژانه ئهشكهنجه دهدرام
K24 - ههولێر:
كەماڵ شەریفی بەندكراوی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان لە نامەیەكدا باس لە دۆخی خۆی کرد و دەڵێ دوای 8 ساڵ تەنیا جارێك رێگەیان داوە بنەماڵەكەی ببینێت و رۆژانەش ئەشكەنجە دراوە.
كەماڵ شەریفی بەندكراوی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان لە نامەیەكی کراوەدا كە دزەی كردووەتە دەرەوەی بەندیخانەکەی، باس لە دۆخی خۆی لەناو زینداندا دەكات و دەڵێ دوای 8 ساڵ بەندكران، تەنیا جارێك ئەویش لە دۆخێكی تەواو ئەمنیدا بنەماڵەكەی بینیوە.
شەریفی دەڵێ دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و 6 مانگ ئەشكەنجەدراوە بۆ ئەوەی بەزۆر دان بەو تۆمەتانەدا بنێت، كە دراونەتە پاڵی.
كەمال شەریفی ساڵی 2008 بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبە كوردستانییەکان لە سەقز دەستبەسەركرا و سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.