ئەلمۆنیتەر: ئەمەریکا بە وردی چاودێری گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی ئاشکرایدەکات، ئەمەریکا بە وردی چاودێری گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات لەئەگەری هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

پێگەی ئەلمۆنیتەر، لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی جۆو بایدن بڕیاریداوە ڕێکاری زیاتر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئیسرائیل لەهێرشی ئێران و گرووپەکان، هەروەها بەشێک لەو ڕێکارانەش چاودێریکردنی زیاتری گرووپە چەکدارەکانە لە عێراق و سووریا لەئەگەری هەوڵدانیان بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل لەرێگەی درۆن و مووشەکەوە.

ئەو پێگەیە باسی لەوەش کردووە، سەرباری بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی ئاگربەست لەغەززە، بەڵام ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی ڕۆژانە چاودێریی چالاکییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و سووریا بکات.

لەگەڵ پێشهاتە سەربازییەكانی شەڕی غەززە و تووندبوونی پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە عێراقیشدا ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئەو گرووپە چەكدارانەی كە بە بەرەی موقاوەمە دەناسرێن، بەرەو گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر رۆیشت، ھەرچەندە دانوستانەكانی نێوان حكوومەتی عێراق و ئەمەریكا ململانێی ئەم گرووپانەی لەگەڵ ئەمەریكا بەرەو ئاگربەستێكی كاتی برد، بەڵام لەگەڵ ڕووداوی کوشتنی ئیسماعیل ھەنییە و ھەڕەشەكانی ئێران بۆ ھێرشكردنە سەر ئیسرائیل، مەترسی سەرھەڵدانەوەی گرژییەكان لە ئارادایە.

 

Fly Erbil Advertisment