ژاپۆن؛ دۆلفینه‌كان به‌هۆی "به‌رزی چالاكی سێكس"ـیانه‌وه په‌لاماری گه‌شتیارانی كه‌ناراوه‌كان ده‌ده‌ن

ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند دۆلفینێكی مێیینه هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار كه له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی شاری تسۆرۆگا له پارێزگای فۆكۆی دانیشتبوون و كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد.
سێشه‌ممه، 20ـی ئابی 2024، ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند دۆلفینێكی مێ هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار كه له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی شاری تسۆرۆگا له پارێزگای فۆكۆی دانیشتبوون و كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد و ژماره‌یه‌كیان لێ بریندار بووه و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن باسیان له‌وه كردووه‌ته، ئه‌م ڕووداوه یه‌كه‌م جار نییه له‌م ساڵ ڕوویدابێت، به‌ڵكوو له‌وه‌ته‌ی مانگی ڕابردووه‌وه 18 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌شتیاران كه له كه‌ناراوه‌كانی شاره‌كه داده‌نیشن.
ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن ڕوونیان كردووه‌ته‌وه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 50 كه‌س ڕووبه‌ڕووی هێرشی دۆلفینه مێیه‌كان بوونه‌ته‌وه.
له لای خۆیانه‌وه پسپۆرانی ڤێته‌رنه‌ری و بوونه‌وه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و دۆلفینانه "چالاكی سێكسیان به‌رزه و به‌م هۆیه‌وه په‌لاماری مرۆڤ ده‌ده‌ن." هۆشداریشیان داوه كه له داهاتوودا هێرشی زیاتر ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شتیاران.
هاوكات پۆلیسی ده‌ریاوانی ژاپۆن داوای له گه‌شتیاران كردووه ده‌ستبه‌جێ كه‌ناراوه‌كان به جێ بهێڵن و له دۆلفینه‌كان نزیك نه‌بنه‌وه.