ڤلۆگه‌رێكی به‌ناووبانگی ئه‌ڵمانی هێلی ئاسمانی فرۆكه‌وانی به شه‌رمه‌زاری و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی حكوومه‌تی عێراق ناو ده‌بات

هێلی ئاسمانی فرۆكه‌وانی عێراقی سه‌رباری ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ خه‌رج كراوه و بانگه‌شه‌یه‌كی زۆری بۆ ده‌كرێت و مێدیایه‌كی گه‌وره‌ی له پشته بۆ باشنیشاندن و ناووبانگده‌ركردنی، به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان و واقیع و بواری كرده‌یی، هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه و پیاداهه‌ڵگوتنانه به‌تاڵ ده‌بنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ڤلۆگه‌رێكی به‌ناووبانگی جیهانی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی هێلی ئاسمانی عێراق ده‌خاته ڕوو و سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زاری ده‌كات.
جۆش کاهیل، ڤلۆگه‌ری به‌ناووبانگی ئه‌ڵمانی له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت و به گاڵته‌وه باس له هێلی ئاسمانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی بزنیسمان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان بێزاری كردوون.
جۆش کاهیل گوتوویه‌تی "ئه‌وه‌ی له هێلی ئاسمانی عێراقی بینیویه‌تی و ڕوو ده‌دات، شه‌رمه‌زاری و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه "هێلی ئاسمانی عێراقی هیچیان نییە، نە سەرین، نە هێدفۆن، نە لیستی خواردن. به كورتی هیچیان نییە، تەنانەت خاولی گەرمیشیان نییە، هەروەها ستافی خزمه‌تگوزاریشیان نییه."
تێبینی ئه‌وه‌یشی كردووه، كه ئه‌و ژه‌مه‌خواردنه‌ی بۆ بەشی بزنیس ته‌رخان كراوه، له بنه‌ڕه‌تدا ژه‌می سككوشین و خۆگرتنه له خواردن."
كاهیل سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، پێشتریش له ساڵی 2021 به هێلی ئاسمانی عێراقی گه‌شتی كردووه، به‌ڵام هیچ نه‌گۆڕاوه و هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی و هیچ پێش نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و ڤلۆگه‌ره ڕوونی كردووه‌ته‌وه، جیاوازی له نێوان گه‌شته‌كه‌ی ساڵی 2021 و گه‌شتی دووه‌می بۆ عێراق له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك گه‌شتی یه‌كه‌می سه‌ته‌مین گه‌شتی بووه بۆ وڵاتان و هیچ ئامانجێكی دیاریكراوی نه‌بووه و ته‌نیا سه‌ردان و گه‌شتێكی ئاسایی و ڕۆتین بووه، به‌ڵام گه‌شتی دووه‌می له ڕۆژانی ڕابردوودا مەبەست لێی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی هێلی ئاسمانی عێراقی بووە، كه داخۆ هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هاتووه سه‌رباری ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆی ده‌كرێت و مێدیایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ به‌گه‌ڕ خراوه!
ڕۆژی 12ـی شوباتی 2023، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی پێشتر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بۆینگ و ئێرباس كردبوو بۆ كڕینی 31 فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی پێش بخات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له كۆی پێنج فرۆكه‌ی ئێرباس220، چواریان له شوباتی 2023 وه‌رگیران و ئه‌وی دیكه‌یش له مانگی ئایاردا وه‌رگیرا. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕوونیشی كردبووه‌وه، كه له كۆتاییه‌كانی شوباتی 2023ـدا، شه‌ش فرۆكه‌ی جۆری بۆینگ737 و ماكس8 وه‌رده‌گرن.
باسی له‌وه‌ش كردبوو، له كۆتا ڕۆژه‌كانی شوباتی 2023ـدا دوو فرۆكه و له مانگه‌كانی ئادار و نیسانیشدا چوار فرۆكه‌ی جۆری بۆینگ787 دریملاینه‌ری جه‌سته فره‌وان و درێژ له كۆی 10 فرۆكه‌دا وه‌رده‌گرێت و ده‌ست به گه‌شته‌كان ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و كاتی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ده‌بێت پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی فرۆكه‌كان له كۆمپانیای بۆینگ و ئێرباس تاوه‌كوو ساڵی 2027 ته‌واو ببێت و له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026ـدا ده فرۆكه‌ی دیكه‌ی بۆینگ 73710 ماكس وه‌ربگرێت.